دەستبەسەر کرانی ٢٠کەس لە کرێکارانی مەعدەنی سونگون
پێنجشەممە ۲۳-۰۴-۱۴۰۱   |  14-07-2022
دوبەدوای کۆتایی هاتنی مانگرتنی کرێکارانی مەعدەنی سونگون،٢٠ کەس لە کرێکارانی مانگرتوو دەستبەسەر کران، پێشتریش ٧کرێکاریتر دەستبەسەر کرابوون. لە کاتی مانگرتنی کرێکارانی گرێبەستی سونگون تەنانەت ئاوی خواردنەوەیان بەڕووی کرێکاراندا داخست. کرێکاران بۆ هاوسانسازی حەقدەستەکانیان مانیان گرتبوو. ئەوان بە بەڵێنی دەسەڵاتداران بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان و ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێنا، بەڵام ئێستا ٢٠ کرێکاری دیکە دەستبەسەر کراون و دەنگۆی دەرکردنی بەشێک لە کرێکارانی دیکە دەبیسترێت.