دەستبەسەر کرانی ٢کچە خوێندکاری زانکۆ لە ورمێ
سێشەممە ۱۲-۰۷-۱۴۰۱   |  04-10-2022
دوو کچی خوێندکاری خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی، کەوسەر کەوسەرنیا و باوان لوتفی لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ورمێ بە مەبەستی شەرمەزار کردنی کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیمەوە دەستبەسەر کراون.
باوان لوتفی و کەوسەر کەوسەرنیا لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژی سێ شەممە ٢٩ی خەرمانان لە یەکێک لە شەقامەکانی ورمێ دەستبەسەر کراون. بە پێی زانیارییەکان، ئەو دوو کچە خوێندکارە، دوای چەند ڕۆژلێپرسینەوە لە یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ورمێ، بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازراونەتەوە.
باوان لوتفی خوێندکاری کارناسی نیگارکێشی و کەوسەر کەوسەرنیا خوێندکاری بەشی وێنەگری زانکۆی ورمێن.