دەستبەسەر کرانی ٣ هاووڵاتی لە دێگولان
پێنجشەممە ۱۴-۰۷-۱۴۰۱   |  06-10-2022
بەربەیانی ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ١١ی ڕەزبەر، ئەمجەد بەختیاری و مامۆستا لە فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنانی دێگولان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٩ی ڕەزبەر، هێزە ئەمنییەکان بە بەکارهێنانی توندوتیژی سەنعان خالیدیانیان کە خەڵکی دێگولانە دەستبەسەر کردووە و دەستیان بەسەر مۆبایلی سەنعان خالیدیان و باوک و براکەشیدا گرتووە.
هەر لە هەمان ڕۆژ، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی دێگولان بە ناوی ئومێد موحیبی زادە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە.
سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم سێ هاووڵاتییە، هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگیران وچارەنووسییان لەبەردەستدا نییە.