دەستبەسەر کرانی ٣٥ ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان
دوشەممە ۲۰-۰۶-۱۴۰۲   |  11-09-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوانیوەڕۆی یەکشەممە ١٩ی خەرمانان، هێزەکانی ڕژیم لە شاری مەریوان زیاتر لە ٣٥ کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوانیان دەستبەسەرکرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستنەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم ئەم چالاکە ژینگەپارێزییانەیان لە کاتێکدا دەستبەسەر کردووە کە لە کاتی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجوومەنەکەیان بوون. جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، ناوی ١٣ کەسیان بڵاوکراوەتەوە کە بریتین لە، “سالار ئازەری، کەماڵ کۆنەپۆشی، لوقمان کۆنەپۆشی، مادح خۆشنەواز، کاوە داستان، سیروان مەلاڕەحیم، محەممەد ئەفسەری، عەبدوڵڵا بەلواسی، کاوە کەریمیان، جەماڵ قادری، هیوا بابایی، عەلی عێنایەت و شاهۆ تلووعی.”