فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی ٩ هاووڵاتی لە شارەکانی ئێران
یەکشەممە ۲۶-۰۶-۱۴۰۲   |  17-09-2023

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە دەستبەسەر کرانی ٩ هاووڵاتیی لە شارەکانی گورگان، بۆجنورد، فەسا، زاهێدان، زەنجان، شاری لافت لە قێشم و شیراز دەکەن.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوی ئەم کەسانە بریتین لە “نیما و مانی سەفارسەفلایی”، “مەجید کەلاتە” هەر سێ خەڵکی گورگان، “سەعید فەتحی پوور” خەڵکی فەسا، “مەحموود سەفدەری” خەڵکی بۆجنورد، “عەلی حەیدەر عەلی زەهی” خەڵکی زاهێدان، “محەممەد مۆعینی” خەڵکی زەنجان، “نادر سەفاری” خەڵکی شاری لافت لە قێشم، “سەجاد زارێع” بەندکراوی سیاسی پێشوو و خەڵکی شیراز.