دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی لە شاری ئیلام
شەممە ۰۳-۰۴-۱۴۰۲   |  24-06-2023
ڕۆژی هەینی ٢ی پووشپەڕ، “وەحید چاوران” چالاکی مەدەنی، خەڵکی ئاودانان لە یەکێک خاڵە سنوورییەکانی ئیلام لەکاتی جێهێشتنی ئێراندا لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا.
هێزەکانی ڕژیم پێشتر دوو جاری دیکە هەوڵی دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییەیان دابوو، کە لە ئەنجامی یەکێک لەم هەوڵانەیان لە ڕۆژی ٢٦ی ڕێبەندانی پارەکە، بەهۆی فڕێدانی گازی فرمێسکڕێژ بۆ ناو ماڵی وەحید چاوران، دوو خوشکی ناوبراو بۆ نەخۆشخانە ڕەوانە کرابوون. هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخ و ڕاگیرانی وەحید چاوران لەبەردەستدا نییە و چارەنووسی نادیارە.