دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی لە شاری سنە
دوشەممە ۲۵-۰۴-۱۴۰۳   |  15-07-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی پووشپەڕ، عەلی ئەڵڵا وەیسی، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و لە چالاکانی مەدەنی ناسراوی شاری سنە، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
شایانی باسە کە عەلی ئەڵڵا وەیسی لە ماوەی ساڵەکانی ڕابردووش چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و تەنانەت حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو و دوای کۆتایی ماوەی حوکمی زیندانەکەی ئازاد کرابوو. جێگای ئاماژیە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتەکانی وەپاڵدراو، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.