فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری سنە
هەینی ۰۵-۰۵-۱۴۰۳   |  26-07-2024

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژ، ئومێد محەممەدی چالاکی ژینگەپارێزی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی نگڵ سەر بە پارێزگای کوردستان، دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چالاکە ژینگەپارێزە لە شوێنی کارەکەی کە ڕۆن گۆڕی بووە دەستبەسەرکراوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.