دەستبەسەر کرانی چوار هاووڵاتیی خەڵکی پاوە
شەممە ۰۲-۰۴-۱۴۰۳   |  22-06-2024
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لانیکەم چوار هاووڵاتیی خەڵکی پاوە بە ناوەکانی “زانا سەعیدی، ئارەش ئیبراهیمی، شوان ئەحمەدی و میقداد بلەبزانی”، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بێ هیچ هۆکارێک و بە بەکارهێنانی توندوتیژی بووە و هەوڵی بنەماڵەکانیان بۆ زانینی چارەنووسیان بێ ئاکام ماوەتەوە. جێگەی ئاماژەیە، هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکرانیان، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، شوێنی ڕاگرتنیان و چارەنووسیان لەبەر دەست نییە.