دەستبەسەر کرانی ژنێک لە شاری مەهاباد
پێنجشەممە ۲۵-۰۵-۱۴۰۳   |  15-08-2024
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “گەلاوێژ محەممەدی ئەرشەد” تەمەن ٤٥ ساڵ، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەمشارە لە کاتی گەڕانەوە لە شوێنی کارەکەی، دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، گەلاوێژ محەممەدی کاری بەرگدووری دەکات و لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، لە شەقامی باغی شایگان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە چوار ئۆتۆمبێل گەمارۆیان داوە و دەستبەسەریان کردووە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەربوون و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.