فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی ژنێک لە کرماشان
سێشەممە ۲۳-۰۵-۱۴۰۳   |  13-08-2024

ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژ، دوای بانگکرانی هەموو ئەندامانی بنەماڵەی بابایی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان، “فرمێسک بابایی” دەستبەسەر کرا و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارە ناسراو بە گرتنگەی مەیدانی نەفت گواسترایەوە.
بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوای زیاتر لە دوو کاتژمێر لێپرسینەوە لە ئەندامانی بنەماڵەی بابایی لەوانە، باوک، دایک و برای بچووکتر و خودی فرمێسک بابایی، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە. شایانی باسە، بە هۆی ناڕەزایەتیی دەربڕینی بنەماڵەی بابایی لە دەستبەسەرکرانی کچەکەیان، هێزە ئەمنییەکان بە بەکارهێنانی توندوتیژی لەگەڵیان هەڵسوکەوتیان کردووە و لە ئاکامی ئەو توندوتیژییە، دایکی فرمێسک بابایی باری تەندروستی تێک چووە و بۆ نەخۆشخانەی پاوە گواستراوەتەوە و تا ئێستا لە ژێر چاوەدێری پزشکی دایە. جێگای ئاماژەیە، فرمێسک بابایی، ساڵی ڕابردوو، لە بەرەبەری ساڵڕۆژی فتوای جیهادی خومەینی دژی کوردستان، لە لایەن هێزەکانی ڕژیم بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ گرتنگەی ناوەندە حکوومەتییەکان گواسترابوویەوە.