دەستبەسەر کرانی کچێکی لاو لە شاری سەقز
یەکشەممە ۱۷-۰۴-۱۴۰۳   |  07-07-2024
شەوی شەممە ١٦ی پووشپەڕ، دلۆڤان شەریفی، تەمەن ٢٠ ساڵە و خەڵکی شاری سەقز لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تاکوو ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراو بێ وەڵام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکان لە وەڵام دانەوە لەم بارەیەوە خۆیان دەپارێزن. جێگای ئاماژەیە، تاکوو داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی و شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.