فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆی هونەری تاران
شەممە ۲۷-۰۳-۱۴۰۲   |  17-06-2023

سەرچاوەکانی هەواڵی دانشجوویان باسیان لە دەستبەسەر کرانی کۆمەڵێک لە خوێندکاران لە بەرامبەر زانکۆی “هونەر”ی تاران کرووە.
کاناڵی تێلێگڕامی شووڕای سێنفی دانشجوویان لەمبارەوە نووسیویەتی: ئەم خوێندکارانە لە بەرامبەر پەردیسی باخی میلی زانکۆی تاران لە لایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە ڕفێندراون و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. هاوکات سەرچاوەکانی هەواڵ لە تاران باس لە کەشی ئەمنییەتی زاڵ بەسەر ئەم زانکۆیە و ئامادە بوونی هێزەکانی یەگان ویژە لە دەورووبەری زانکۆ دەکەن. ئەمە لە حاڵێکدایە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر ژمارەی دەستبەسەر کراوان و شوێنی ڕاگیرانی ئەم خوێندکارانە لەبەر دەستدا نییە.