فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کردن و ناڕوونی چارەنووسی لاوێک لە شاری ورمێ
سێشەممە ۰۴-۰۷-۱۴۰۲   |  26-09-2023

لاوێکی خەڵکی شاری ورمێ بە ناوی ئەحمەد بێکەس (شۆڕش)، هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی بزووتنەوەی ژینا لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا و چارەنووسی نادیارە.

ئەحمەد بێکەس، خەڵکی گوندی «باوان» سەر بە ناوچەی سۆمای برادۆستی ورمێ ٩ ڕۆژ لەمەوبەر لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە شکاندنی دەرگا و پەنجەرەی ماڵی ئەم لاوە چوونەتە ناو ماڵەکەی و بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە دەستبەسەریان کردووە.
تاوەکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەحمەد بێکەس لەبەر دەستدا نییە.
شایەنی باسە کە، ئەحمەد بێکەس، شەوی شەممە ٢٥ی خەرمانان، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.