فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کردنی دوو هاووڵاتیی لە شنۆ
هەینی ۲۷-۰۵-۱۴۰۲   |  18-08-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، “نەجمەدین عیسازادە”، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی شوێسماک و “هێدی عەبدولبەخت”، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی “بێمزورتێ» ی سەر بە شاری شنۆ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆژی ڕابردوو هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە مەبەستی دەستبەسەرکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی بنەماڵەکانیان و دەستیان بەسەر مۆبایلی سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەی ئەو دوو لاوەدا گرتووە. دواجار ئەو دوو کەسە دوای ئەوەی کە سەردانی بنکەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆیان کردووە، دەستبەجێ دەستبەسەر کراون. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی چوارشەممەش دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی “شیروان خزری” و “ئەیووب میرزایی” کە هەردووکیان خەڵکی گوندی “بێمزورتێ” بوون، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرابوون. تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ نەجمەدین عیسازادە و هێدی عەبدولبەخت و هەروەها شوێن و بارودۆخی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.