دەستبەسەر کردنی محەممەد سادقی چالاکی سێنفی موعەلیمان لە ئەراک
یەکشەممە ۲۱-۱۲-۱۴۰۱   |  12-03-2023
محەممەد سادقی” موعەلیمی خانەنشین کراو و چالاکی سێنفی موعەلیمانی ئەراک، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی ڕەشەممە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە دوای کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە موعەلیمان لە ڕۆژی ١٦ی ڕەشەممە، لە ئێعتڕاز بە ژەهراوی کردنی خوێندکاران، ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە دەستبەسەر و پاشان ڕاپێچی گرتووخانەی پۆلیسی ئەمنییەتی ئەراک کرا. ئەمە لەحاڵێکدایە کە هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەم چالاکە سێنفییەی موعەلیمانی ئەراک، ڕانەگەیەندراوە.