دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی قوروە
هەینی ۰۷-۰۷-۱۴۰۲   |  29-09-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەندازیار “ڕەسووڵ فەدایی فەر”، خەڵکی گوندی “گەڵاڵی”ی سەر بە شاری قوروە و دانیشتووی خودی ئەو شارە، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە، پێشتریش واتە لە ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانان، هێزە ئەمنییەتییەکان لە شەقامێکی شاری قوروە هەڵیانکوتاوەتە سەر فریشتە فەدایی فەر، خوشکی ڕەسووڵ فەدایی فەر و دەستبەسەریان کردووە. ئەو دوو هاووڵاتییە دوای دەستبەسەرکردنیان تاکوو ئێستا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکارەکانیان و هەروەها دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، بێبەری و بێبەش کراون. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ناوەندەکانی ڕژیم هیچ ئاکامێکی نەبووە و هیچ وەڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە.