فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیاران
شەممە ۲۸-۰۵-۱۴۰۲   |  19-08-2023

ڕۆژی شەممە ٢٨ی گەلاوێژ، “حیسام کەرەمی”، تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی گوندی “چرۆسانە” سەر بە شاری کامێران لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرا.
بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، سیروان کەرەمی، تەمەن ٣٥ ساڵ و برای حیسام کەرەمی، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیارانەوە دەستبەسەر کراوە. شایانی باسە، ناوبراو دوای تێپەڕاندنی چەند کاتژمێرێک لە ژێر ئەشکەنجەی تونددا و دەستگرتن بەسەر لاپەڕەکانی ناوبراو لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و مۆبایلەکەی، ئازاد بووە. هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی حیسام و سیروان کەرەمی، لەبەردەستدا نییە و چارەنووسی حیسام کەرەمی لەدوای دەستبەسەر کرانییەوە بەناڕوونی ماوەتەوە.