فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرداگرتنی داراییەکانی چالاکێکی سیاسی لە کرماشان
یەکشەممە ۲۱-۰۵-۱۴۰۳   |  11-08-2024

بە پێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستیان گرتووە بە سەر دوو ماڵ و دوو ئۆتۆمبێلی چالاکێکی سیاسی بە ناوی “کاوە عەزیزی” لە کرماشان و بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاندووە دەبێ لە ماوەی ٢٠ ڕۆژدا ماڵەکان چۆڵ بکەن.
یەکێک لە ماڵەکان لە کرماشان و یەکێکیان لە جوانڕۆ بووە کە بنەماڵەی ئەم چالاکە سیاسیەی تێدا نیشتەجێ بوون. جێگای ئاماژەیە، کاوە عەزیزی لە ساڵی ١٤٠١، بە هۆی چالاکی سیاسی و ئەندام بوون لە یەکێک لە حزبەکانی ئۆپۆزۆسیۆن ناچار بوو وڵات بەجێبهێڵێت.