فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکران و ئەشکەنجەی هونەرمەندێکی خەلکی شاری سنە
چوارشەممە ۲۵-۱۱-۱۴۰۲   |  14-02-2024

هونەرمەند و گۆرانیبێژێکی خەڵکی شاری سنە، دوای دەستبەسەرکران و لێدان و کوتان لەلایەن سوپای پاسدارانەوە، لە ژێر گوشاری ئەو ناوەندە ناچار بە خوێندنەوەی نووسراوەیەکی داسەپاو لە بەرانبەر کامێرا کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بابەک محەممەدی، هونەرمەندی خەڵکی شاری سنە، دوای دەستبەسەرکران لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ڕژیمەوە لەلایەن هێزەکانی ئەو ناوەندە ئەمنییە بە سەختی ئەشکەنجە کراوە و دراوەتە بەر لێدان و کوتان.
بەپێی ڤیدیۆیەک کە ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بە بەکارهێنانی توندوتیژی لەو گۆرانیبێژە تۆماریان کردووە، ناوبراو ناچار کراوە کە لە بەرانبەر کامێرا لەو ناوەندە ئەمنییە “داوای لێبوردن” بکات.
بابەک محەممەدی، پێشتر لە ڕێوڕەسمێکدا گۆرانییەکی فۆلکلۆری خوێندبووەوە کە لە بەشێک لەو گۆرانییەدا سوپای پاسدارانی بە قوربانی کچێک کردبوو.
لەو ڤیدیۆە کە بە گوشاری ئیتلاعاتی سوپای پاسداران تۆمارکراوە، ئاسەواری لێدان و کوتان لەسەر دەموچاو و جووڵەکانی بابەک محەممەدی دەبیندرێت.