فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکران و بانگکرانی چەند هونەرمەند و هەڵسووراوی مەدەنی لە گیەڵان
پێنجشەممە ۰۲-۰۱-۱۴۰۳   |  21-03-2024

ڕۆژی چوارشەممە ١ی خاکەلێوە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی لوتفوڵڵا پەرویز، لە هەڵسووراوانی مەدەنی شاری گیەڵان و ناوبراویان دەستبەسەرکردووە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بێجگە لە دەستبەسەرکرانی ئەو هەڵسووراوە مەدەنییە ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر مۆبایلەکەیدا گرتووە.
دەستبەسەرکرانی ئەو هەڵسووراوە مەدەنییە کە یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە ناوچەی گیەڵان بووە، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بەڕێوەچوونی ئەو ڕێوڕەسمەیە کە بڕیار وایە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ی خاکەلێوە بەڕێوە بچێت.
شایانی باسە کە لانیکەم ١٠ هونەرمەند و هەڵسووراوی مەدەنی خەڵکی گیەڵان کە یەک لەوان هونەرمەند سەلام مەحموودی بووە، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگکراون و هەڕەشەیان لێکراوە و ژمارەیەک لەوانیش ناچارکراون کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆیان ڕایگەیێنن کە ڕێوڕەسمی نەورۆز بەڕێوە ناچێت.
سەرەڕای تەواوی هەڕەشەکان، هەڵسووراوانی مەدەنی شاری گیەڵان داوایان لە خەڵک کردووە کە ئەمڕۆ لەو ڕێوڕەسمەدا بەشداری بکەن.