دەستبەسەرکران و نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان
یەکشەممە ۲۴-۱۰-۱۴۰۲   |  14-01-2024
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان، دوای ئەوەی کە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لەو شارە بانگ کراوە، دەستبەسەر و لەئێستادا چارەنووسی نادیارە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی بەفرانبار، ناسر محەممەدی، تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، دوای ئەوەی کە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لەو شارە بانگ کراوە، دەستبەجێ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵە محەممەدی بۆ چارەنووسی کوڕەکەیان، هیچ ئاکامێکی نەبووە. تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی ئەو هاووڵاتییە و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو، لە بەردەستدا نییە.