فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکران و گواستنەوەی دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بۆ زیندانی نەغەدە
پێنجشەممە ۰۴-۰۸-۱۴۰۲   |  26-10-2023

دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کە مانگی پێشوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەرکرابوون، بۆ زیندانی ناوەندیی نەغەدە گواسترانەوە.
ڕۆژی دووشەممە ١ی خەزەڵوەر، حسێن بورکە، خەڵکی گوندی “سۆغانلوو”ی سەر بە پیرانشار دوای بانگکران و ڕۆیشتن بۆ لێپرسینەوەی دادگای ئەو شارە، دەستبەسەرکرا و بۆ بەندیخانەی نەغەدە گواسترایەوە.
دەستبەسەرکرانی حسێن بورکە، لە حاڵێکدا ڕوویداوە کە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ٢٩ی ڕەزبەر دوای نزیک دوو حەفتە لە دەستبەسەرکرانی، ئازادکرابوو.
هەروەها سۆران مەحموودی هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی پیرانشار کە سەرەتاکانی مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرابوو، ئاخرەکانی ئەو مانگە، لە دەستبەسەرگەی ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارە بۆ بەندیخانەی نەغەدە گواسترایەوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.