دەستبەسەرکرانی باوک و کوڕێک لە شاری سنە
سێشەممە ۲۴-۰۸-۱۴۰۱   |  15-11-2022
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەک بە ناوی “ساسان پەرتەونوری” خەڵکی شاری سنە بە بێ هیچ هۆکارێک لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا. هەروەها ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی خەزەڵوەر باوکی ناوبراو بە ناوی “شوکرللە پەرتەونوری” لە شەقامی فەرەحی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم باوک و کوڕە لەبەردەستدا نییە.