فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی توندوتیژانەی دوو تازەلاو لە پیرانشار
سێشەممە ۳۰-۰۸-۱۴۰۲   |  21-11-2023

دوو تازەلاوی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەتەوە.
شەوی یەکشەممە، ٢٨ی خەزەڵوەر، تازەلاوێک بە ناوی فەرزین نەبی، تەمەن ١٤ ساڵ و خەڵکی شاری پیرانشار، لە شوێنی کارەکەی لە شەقامی “مەلا ڕەزا”ی ئەو شارە بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
هاوکات تازەلاوێکی تر بە ناوی هێدی یووسفی‌ئەقدەم و تەمەن ١٦ ساڵ، لە ماڵی خۆیاندا لە شاری پیرانشار بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراوە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو منداڵە، لە بەردەستدا نییە.