فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی خوێندکارێکی زانکۆ لە لورستان
پێنجشەممە ۲۶-۰۸-۱۴۰۱   |  17-11-2022

ڕۆژی سێشەممە ۲٤ی خەزەڵوەر، عەلی ڕووزی، هاوڵاتیی خەڵکی لوڕستان و خوێندکاری بەشی پترۆشیمی زانکۆی ڕازیی کرمانشا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێگای ئاماژەیە کە ناوبرا بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کراوە و تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی بارودۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی لەبەردەستدا نییە.