فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی خوێندکارێکی زانکۆی ڕازی لە کرمانشا
سێشەممە ۱۲-۰۷-۱۴۰۱   |  04-10-2022

خوێندکارێکی زانکۆی ڕازی کرمانشا بە ناوی مەتین چراغی، لە کاتی ناڕەزایەتییەکان بە مەبەستی شەرمەزار کردنی کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەرکراوە و چارەنووسی نادیارە. ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٩ی ڕەزبەر، مەتین چراغی خەڵکی شاری شاباد، لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری کرمانشا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێنراوە.
دوای تێپەڕینی چوار ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەم خوێندکارە، سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراو لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی نادرکێنن.
شیاوی باسە کە مەتین چراغی خوێندکاری کارناسی کارەبای زانکۆی ڕازی کرمانشایە.