ڕۆژی شەممە ١٨ی خاکەلێوە، حوسێن باپیروەند (عاشوری) و فەرشاد ئایینی دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری دێلۆران سەر بە پارێزگای ئیلام، دوای بانگکرانیان بۆ ژووری جێبەجێکردنی سزاکانی ئیلام دەستبەسەر کران و بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزایەکەیان کە دوو ساڵ بەندکرانە بۆ زیندانی ناوەندیی ئیلام گواسترانەوە.
ئەم دوو هاووڵاتییە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیلام بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت” هەر یەکە بە دوو ساڵ زیندان سزا درابوون.
ئەم دوو هاووڵاتییە شەوی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی١٤٠١ لە دێلۆران لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندرا بوون و دوای لێکۆڵینەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئیلام گواسترانەوە.
حوسێن باپیروەند و فەرشاد ئایینی لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ۱۴۰۲ دوای بانگکرانیان بۆ دادگای دێلۆران جارێکی دیکە دەستبەسەر کرابوون.