فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی دوو هاوژینی لاو لە پیرانشار
دوشەممە ۰۲-۰۸-۱۴۰۱   |  24-10-2022

دوو هاوژینی لاوی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی مەهوەش تەوسلی و جووتیار ئەشرەفزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکراون و چارەنووسیان نادیارە. ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی ڕەزبەر، هێزە ئەمنییەکان هێرشییان کردووەتە سەر ماڵی ئەو دوو هاوژینە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی هەر دووکیان دەستبەسەر کردوون.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا بۆ زانینی چارەنووس و شوێنی دەستبەسەرکرانی جوتیار ئەشرەفزادە و مەهوەش تەوسلی بێ ئاکام ماوەتەوە و نازانرێت لە کوێ دەستبەسەرن.