فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی دەیان هەلسووراوی ژن لە شارەکانی کوردستان
هەینی ۱۵-۰۷-۱۴۰۱   |  07-10-2022

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ١٠ ژنی هەلسووراوی کورد بە ناوەکانی؛ سوهەیلا مەتاعی، سارینا حسێنی، دڵنیا خانی، زارا بابامحەممەدی، زیبا قەلیج خانی، ژیلا هوژەبری، سارا سەماواتی، پەریا عیبادی، مەعسوومە ڕەشیدی و مەهشید خانی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەرکراوان.
ڕۆژی شەممە، ٩ڕەزبەر، لانیکەم ٣ ژنی هەڵسووڕاوی خەڵکی دێگولان بە ناوەکانی دڵنیا خانی، سوهەیلا مەتاعی و سارینا حوسێنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، هەر یەک لە زارا بابامحەممەدی خەڵکی قوروە و زیبا قەلیج خانی خەڵکی بیجاڕ ڕۆژی سێ شەممە، ٢٩ی ڕەزبەر و لەکاتی خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئەم دوو شارە لە دژی کوژرانی ژینا ئەمینی دەستبەسەرکراون. لە ئێستادا ئەم دوو کەسە لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە دەستبەسەرن.
هەروەها لە شاری سنە و لەم ڕۆژانەی دواییدا، سێ ژن بە نێوەکانی سارا سەماواتی، پەریا عیبادی و مەعسوومە ڕەشیدی مامۆستای پەروەردە و بارهێنان لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم شارە دەستبەسەرکراون و گوازراونەتەوە بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە.مەهشید خانی لە چالاکوانانی ژنی خەڵکی ئیلام کە دەستبەسەر کرابوو، هێشتا ئازاد نەبووە و لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندی ئیلام دەستبەسەرە.