فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی دەیان پەنابەر لە تورکیە و ئەگەری دیپۆرت کردنەوەی چەند هەلسووراوی سیاسی
شەممە ۲۶-۰۹-۱۴۰۱   |  17-12-2022

شەوی پێنجشەممە، ٢٤ی سەرماوەز، زیاتر لە سەد پەنابەر لە ڕێگای بەندەری مارماریس لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەرکران.
تا ئێستا ناوی ژمارەیەک لەو پەنابەرانەی کە هەڵسووراوی سیاسیین زانراوە، کە بریتین لە: حسێن مینبەری (ئامانج) و هاوژینەکەی شەوگار محەممەدی، ناسر کەمانگەر و هاوژینەکەی ئارەزوو مەولانایی و دوو منداڵەکەیان، سەباح نیکخا و خێزانەکەی شلێر و دوو منداڵەکەیان. لە ئەگەری دیپۆرت کردنەوەی ئەم هەڵسووڕاوە سیاسییانە بۆ ئێران مەترسی جددی بۆ سەر گیانیان دروست دەبێت.