فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی سێ شارۆمەند لە شاری شنۆ
پێنجشەممە ۱۳-۰۲-۱۴۰۳   |  02-05-2024

بە پێی ڕاپۆرتەکان ڕۆژی سێشەممە “١١ی گوڵانی ١٤٠٣” سێ شارۆمەند بە ناوەکانی “محەممەد سوڵتان پوور” کوڕی جەمال ، خەڵکی ئاوایی “دێشەمس” “غەفور شێخ محەممەدی” تەمەن ٥٠ ساڵ خەڵکی ئاوایی “عەلیاوا” و “جەعفەر رەسوڵی” تەمەن ٣٦ ساڵ خێزاندار ، باوکی سێ منداڵ و خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .
بە وتەی سەرچاوەکان ، غەفور شێخ محەممەدی یەکێک لە بەڕێوبەرانی ڕێورەسمەکانی نەورۆز بووە .
تا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم شارۆمەندانە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی منداڵەکانیان بێ ئاکام بووە .