دەستبەسەرکرانی سێ لاوی خەلکی دیواندەرە
پێنجشەممە ۱۰-۱۲-۱۴۰۲   |  29-02-2024
سێ هاووڵاتی لاوی خەڵکی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.
بە پێی ڕاپۆرتەکان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، نیما مورادی، ئەشکان فەرەجوڵڵاهی و هاووڵاتییەک بە ناوی “سینا” لە شاری دیواندەرە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو سێ هاووڵاتییە لە شەقامی ١٦ مەتریی شاری دیواندەرە و بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کراون.
ئەو لاوانە دوای ئەوە کە دەستبەسەر کراون، بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەتەوە و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەش کە دراونەتە پاڵیان، لە بەردەستدا نییە.