فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی لانیکەم ١٨ کاسبکار لە شاری شنۆ
یەکشەممە ۲۰-۰۹-۱۴۰۱   |  11-12-2022

لانیکەم ١٨ کەس لە بازاڕیان و کاسبکارانی شاری شنۆ، دوای مانگرتنی گشتی مانگی سەرماوەز، دەستبەسەر و لەلایەن ناوەندەکانی ڕژیمەوە هەڕەشە و بێڕێزییان پێکراوە.
ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی سەرماوەز، ژمارەیەک لە کاسبکارانی شاری شنۆ بە ناوەکانی ئیدریس کارساز، کاوە کوردی، نیما مەیهەنخا عەلی شەرافەت، ئیسماعیل شەرافەت، سامان ئەسەدی، ڕەحمان موعتەسەب، موستەفا عەرەب، عەبدوڕەحمان دڵپەسەند، یووسف ئازەرەنگ، حوسێن شەڵتووکی، کەریم توتونکار، ڕەحیم فەلاح، ئازاد محەممەدی، ئەمیر محەممەدی و شەفیع حەسەنی بانگکراونەتە ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە شنۆ و دەستبەسەرکراون.
هەروەها دوو برای زێڕنگەر بە ناوەکانی فارووق پاشایی و قاسم پاشایی لەدوای هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سەر ماڵیان دەستبەسەرکراون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەستمان گەیشتووە، کاتژمێر ٣ی نیوەشەوی پێنجشەممە، ١٧ی سەرماوەز، دوو برای دەستبەسەرکراو بە ناوەکانی ئازاد محەممەدی و ئەمیر محەممەدی، کە پیشەیان زێڕنگەرییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە بردراونەتە نزیک گوندی “شێوەسماک” و لە ٤٠ کیلۆمەتری دەرەوەی شاری شنۆ و لەوێ بەجێیان هێشتوون.هەر لەو ڕاستایەدا، کارەبای بازاڕی شنۆ لە مەودای جووتسایدی پیرانشار هەتا فەلەکەی گێلاس لەلایەن ناوەندەکانی ڕژیمەوە پچڕاوە.
سەرەڕای وەرگرتنەوەی مۆڵەتی بازرگانی لەم کاسبکارانە، ناوەندەکانی ڕژیم دەستیان بەسەر مۆبایلەکانیشیاندا گرتووە.