دەستبەسەرکرانی لاوێک لە مەهاباد
پێنجشەممە ۲۰-۰۷-۱۴۰۲   |  12-10-2023
ڕۆژی سێشەممە، ١٨ی ڕەزبەر، لاوێک بە ناوی “پێشەوا ئیبراهیمپوور”، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم لاوە بە بێ هیچ هۆکارێک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی پێشەوا ئیبراهیمپوور، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.