دەستبەسەرکرانی لاوێکی خەلکی مەهاباد
چوارشەممە ۲۵-۰۳-۱۴۰۱   |  15-06-2022
رۆژی سێشەممە ٢٤ی جۆزەردان، هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم هەلیانکوتاوەتەر سەر مالی دایک و باوکی دیار عەباسی و دوای گەران و پشکنینی مالەکەیان ناوبراویان بە بێ هیچ هۆکارێک لە گەڵ خۆیان بردووە و تا ئیستا لە شوینی ڕاگیران و هۆکاری دەستبەسەر کردنی دیار زانیاریەک لە بەردەست دا نیە و بەدواداچوونی بنەمالەکەی بێ ئاکام بووە.