دەستبەسەرکرانی مامۆستایەکی قوتابخانە لە هەرسین
سێشەممە ۰۶-۱۰-۱۴۰۱   |  27-12-2022
عەبدوڵلا ڕەزایی، هەڵسووڕاوی سێنفی و مامۆستای قوتابخانە لە هەرسین، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
لە درێژەی شەپۆلی دستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی خەڵکی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە، ڕۆژی دووشەممە، ٥ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری هەرسین، سەر بە پارێزگای کرماشان، بەناوی “عەبدوڵلا ڕەزایی” هەڵسووڕاوی سێنفی و مامۆستای قوتابخانە، لە شوێنی کارەکەی بەبێ هیچ هۆکارێک لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کراوە.
هەتا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.