دەستبەسەرکرانی موعەلیمێک لەشاری سنە
هەینی ۲۸-۱۱-۱۴۰۱   |  17-02-2023
بەپێی ڕاپۆرتی شوڕای هاوئاهەنگی رێکخراوەکانی سێنفی موعەلیمانی ئێران، “مەسعوود وەفایی” موعەلیمی خانەنشین کراوی فیزیک، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی رێبەندان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، شوڕای هاوئاهەنگی رێکخراوەکانی سێنفی موعەلیمانی ئێران، وێڕای مەحکووم کردنی سەرکوتی توندووتیژانەی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان و دەستبەسەر کردن و کوشتنی خوێندکاران و موعەلیمان لە شارەکانی ئێران، خوازیاری ئازادکرانی بێشەرتومەرجی موعەلیمی بەندکراو مەسعوود وەفایی و سەرجەم خوێنداکاران و موعەلیمانی بەندکراو بوو.