دەستبەسەرکرانی هاووڵاتی یەک لە لایەن هێزەئەمنییەکانی ڕژیم لەشاری سنە
هەینی ۰۲-۱۰-۱۴۰۱   |  23-12-2022
بە پێی ئەو هەواڵانەی لە شاری سنەوە بەدەستمان گەیشتوون، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی سەرماوەز، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم هاووڵاتییەکیان بە ناوی شۆعەیب حەبیبی دەستبەسەر و راپێچی شۆێنێکی نادیار کردووە.
شایانی باسە، بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو بۆ زانینی چارەنووس و شوێنی راگیرانی بێ ئاکام بووە و تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک سەبارەت بە شۆعەیب حەبیبی لەبەر دەست دا نییە.