دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە شاری بانە
چوارشەممە ۰۱-۰۹-۱۴۰۲   |  22-11-2023
هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی خەزەڵوەر هاووڵاتییەک بە ناوی سەعدوڵڵا شاپەرەست تەمەن ٣٠ ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە شاری بانە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەکاتی دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە هێزە ئەمنییەکان توندوتیژییان بەکارهێناوە و بەبێ هیچ هۆکارێک ناوبراویان لە ماڵەکەی خۆی لە جووتسایدی هێمن دەستبەسەر کردووە.
هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکرانی سەعدوڵڵا شاپەرەست و هەروەها ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی لەبەردەستدا نییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.