فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە ورمێ
سێشەممە ۰۴-۰۲-۱۴۰۳   |  23-04-2024

هاووڵاتییەک کە لە یاریزانانی فوتساڵی شاری ورمێیە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
لە ڕۆژی هەینی ٣١ی خاکەلێوە، ئەفشین نژادعەزیز، یاریزانی فوتساڵی خەڵکی ورمێ، دوای ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە دروشمی ڕەگەزپەرستانەی پێشکەشکارێک لە کاتی یاریی فوتساڵدا، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەوتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو هاووڵاتییە دوای ناڕەزایەتی دەربڕین بە دروشمە ڕەگەزپەرستییەکانی پێشکەشکار و بە هاندەر خوێندنەوەی ئەو دروشمانە لە هەمان یاریگای فوتساڵدا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێیەوە دەستبەسەر کراوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.