فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی دێهگۆلان
دوشەممە ۲۵-۰۲-۱۴۰۲   |  15-05-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ی مانگی گوڵان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دێهگۆلان بەناوی “ئارمان نەسرپوور”، پاش ئەوەی کە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگ کراوە، دەستبەجێ دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە پێشتر لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی خەلکی دێهگۆلان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بریندار کرابوو. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئارمان نەسرپوور و هەروەها چارەنووسی ناوبراو پاش ئەوەی کە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی دێهگۆلانەوە دەستبەسەر کراوە، لە بەردەستدا نییە.