دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لە شاری سنە
سێشەممە ۱۵-۰۹-۱۴۰۱   |  06-12-2022
بەپێی ئەو هەواڵانەی بەدەستمان گەیشتوون: ڕۆژی چوارشەممە ٩ی سەرماوەز هاووڵاتییەک بە ناوی “کەیوان محەممەدی” خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
شایانی باسە کە تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە,هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدانییە.