فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لە شاری سنە
سێشەممە ۲۴-۰۵-۱۴۰۲   |  15-08-2023

ڕۆژی شەممە، ٢١ی گەلاوێژ، بەهارە ئەحمەدی، خەڵکی شاری سنە بەبێ هیچ هۆکارێک لە ماڵەکەی خۆی کە دەکەوێتە گەڕەکی “ویلاشار”ی ئەو شارە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە تووشی نەخۆشیی ڕۆماتیزم بووە و نیگەرانیی جددی لەسەر تەندروستی ناوبراو لە دەستبەسەرگەی ناوەندەکانی ڕژیم لە ئارادایە. ئەسعەد محەممەدی، هەڵسووڕاوی مەدەنی و هاوژینی بەهارە ئەحمەدی، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ٢ی گەلاوێژ لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کراوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەسعەد محەممەدی و بەهارە ئەحمەدی و هەروەها بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.