دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لە شاری سەقز
چوارشەممە ۲۵-۰۸-۱۴۰۱   |  16-11-2022
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەک بە ناوی جەمشید موزەفەری خەڵکی سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرا.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بەدەستمان گەیشتوون، ناوبراو کە ئەندامی سەندیکای مامۆستایانی کوردستان بووە لە شاری سەقز، دوای دەستبەسەرکردنی بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە لە چارەنووس و شوێنی بەندکرانی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.