فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لە پیرانشار
چوارشەممە ۱۰-۰۸-۱۴۰۲   |  01-11-2023

ڕۆژی سێشەممە ٩ی خەزەڵوەر، موحسین قادری، خەڵکی گوندی «گەزگەسک» سەر بە شاری پیرانشار، دوای بانگکرانی بۆ دادگا، دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە گواسترایەوە.
موحسین قادری پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی «ئەندامیەتی لە یەکیک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان» بە دوو ساڵ و شەش مانگ بەندکردن سزا درابوو.
ئەم هاووڵاتییە کە لە دۆسییەکی تردا لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی دووی شاری پیرانشار بە تۆمەتی «تێکدانی ئارامی و ئاسایشی گشتی» بە سێ مانگ بەندکردن و لێدانی ٤٠ قامچی سزا درا، کەلە جێگەی بەندکردن سزاکەی کرا بە پێبژاردنی پەنجا ملیۆن.
موحسین قادری، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانباری پارەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری پیرانشار دەستبەسەر کرا. ناوبراو لە ٢٥ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوودا بە دانانی بارمتەی چوار ملیارد تمەنی بۆ ماوەیەکی کاتی تا کۆتایی هاتنی دادگایی کردنەکەی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد بوە.