دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لە کرمانشا
پێنجشەممە ۱۹-۰۵-۱۴۰۲   |  10-08-2023
ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی وەحید سورخگوڵ و خەڵکی شاری کرمانشا، پاش ئەوەی لەلایەن دادگای گشتی و شۆڕشی ئەو شارەوە بانگ کراوە و سەردانی ئەو ناوەندەی ڕژیمی کردووە، دەستبەجێ دەستبەسەر کراوە. بەپێی زانیاریەکان، ئەو هاووڵاتییە پێشتر بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی” و “پێکهێنانی باند و گرووپ بە مەبەستی هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوخۆ و دەرەوەی کۆماری ئیسلامی”، لەلایەن لقی ٣ی دادگای گشتی و شۆڕشی کرمانشاوە بانگ کرابوو. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر شوێن و بارودۆخی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.