دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەکی خەلکی سەوڵاوا
سێشەممە ۲۳-۰۳-۱۴۰۲   |  13-06-2023
هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی جۆزەردان عارف ئەدوایی، خەڵکی گوندی “سلێن” سەر بە شاری سەوڵاوا لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرا. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزێکی زۆری ڕژیم لەبەرەبەیاندا بە چەند ئۆتۆمبێلێکەوە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەستبەسەریان کردووە. هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ عارف ئەدوایی لەبەردەستدا نییە.