فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەکی خەلکی مەریوان
سێشەممە ۲۹-۰۶-۱۴۰۱   |  20-09-2022

ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانان، هاووڵاتییەک بە ناوی کامیار مرادیان خەڵکی ئاوایی تەنگیسەر و دانیشتووی مەریوان، لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا.
بە پێی ڕاپۆرتەکان؛ هێزەکانی ئەمنییەتی ڕژیم بە بێ هیچ هۆکارێک، هێرشیان کردە سەر شوێنی کاری ناوبراو و دەستبەسەریان کرد. هەروەها ماڵی ناوبراویان پشکنیوە، و هێندێک کەل و پەلی تایبەت بە ناوبراویان زەوت کردووە کە موبایلەکەی یەکێک لەو شتانە بووە.
جێگای ئاماژەیە کە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەر دەست دا نییە.