بەپێی ڕاپۆرتەکان، “یاسر توتازهی، روحوڵا شەبەخش، حامد خارکوهی، عەلی ڕیگی” لە بەشی چاودێری مزگەوتی مەکی زاهێدان و چوار کەسی دیکە بە ناوەکانی “پەرویز ڕیگی، عەبدوڵڵا خەرووت، سەعید گرگیچ و ئیبراهیم گرگیچ”، لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە زاهێدان دەستبەسەر کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی هەینی ١٩ی جۆزەردان، “یاسر توتازهی، روحوڵا شەبەخش، حامد خارکوهی، عەلی ڕیگی”، لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵێ دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کراون. هەروەها دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی چوار کەسی دیکە بە ناوەکانی “پەرویز ڕیگی، عەبدوڵڵا خەرووت، سەعید گرگیچ و ئیبراهیم گرگیچ”، لە لایەن ئەم هێزانەوە دەستبەسەر کراون. پێویست بوترێ کە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراوەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییانە و هەروەها شوێنی ڕاگیران و دۆخی تەندرووستیان لەبەر دەستدا نییە.